سەردێڕ:

جیهان.. گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا ٤٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

فۆتۆ: 
2020-04-01

2402 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دوایین ئامارەکان، کۆی ژمارەی گیان لەدەستدان لە جیهاندا ٤٠ هەزاری تێپەڕاند، کە لە چوار بەش، سێ بەشی لە ئەوروپایە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٨٣٧ هەزار و ١٦ کەس، لەو ژمارەیەش ٤١ هەزار و ٢٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٤ هەزار و ٥٠٢ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئاژانسی فرانسپرێس، لە کۆی گشتی گیان لەدەستدانەکانی جیهان بە کۆرۆنا، سێ لەسەر چوار بەشی لە ئەوروپان، بە جۆرێک، ئیتاڵیا لە پلەی یەکەمدایە بە ١٢ هەزار و ٤٢٨ گیان لەدەستدان و لە دوای ئەویش هەر یەک لە وڵاتانی ئیسپانیا بە هەشت هەزار و ٢٦٩ کەس و فەرەنسا بە سێ هەزار و ٥٢٣ کەس و بەریتانیا بە هەزار و ٧٨٩ کەس، دێن.

هاوکات، لەکۆی ژمارەی توشبووانیش لە جیهاندا نیوەیان لە ئەوروپان کە ژمارەیان ٤٤٠ هەزار و ٩٢٨ کەسە، لە دوای ئەوانیش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێت کە کۆی ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا تیایدا گەیشتووەتە ١٧٦ هەزار و ٥١٨ کەس، دواتریش وڵاتانی ئاسیا کە ژمارەیان ١٠٨ هەزار و ٤٢١ کەسن.

هـ.ئـ