سەردێڕ:

هەرێم.. هەشت حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-31

20111 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، هەشت حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران، کە پێنجی لە سلێمانی و سێیان لە دهۆکن، بەوەش کۆی ژمارەی توشبوون لە هەرێم گەیشتە ١٧٠ کەس.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت حاڵەتی نوێی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێم دەستنیشانکرا، بە جۆرێک پێنجیان لە سلێمانی و سێیان لە دهۆکن."

روونیشیکردووەتەوە، "توشبووەکانی شاری سلێمانی پێکدێت لە چوار ئافرەت و یەک پیاو، کە چوار لەوان بەرکەوتەی توشبووی پێشوون و یەکێک لەوان حاڵەتی نوێیە، کە سێ لە توشبووان دانیشتووی شاری سلێمانین و دووانیان دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن"

باسی لەوەشکردووە، "توشبووانی شاری دهۆکیش دوو پیاو و یەک ئافرەتە، دووانیان دانیشتووی قەزای زاخۆن و یەکێکیان دانیشتووی قەزای ئامێدییە".

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ١٧٠ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان و ٦١ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.

هـ.ئـ