سەردێڕ:

وێنە.. پیاوێک لە شوێنێکی جیاوازدا خۆی کەرەنتین کردووە

فۆتۆ: 
2020-03-31

29216 جار خوێندراوەتەوە

داهێنەری بەریتانی کۆڵن فورز پرۆژەی پەناگەکەی تەواوکرد کە ساڵی ٢٠١٥ دەستی بە دروستکردنی کردبوو و ئێستاش بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا بەکاریدەهێنێت.

دوای ئەوەی کە کۆرۆنا بە نزیکەیی سەرانسەری جیهانی گرتەوە و بەشێکی زۆری حکومەتی وڵاتان داوایان لە خەڵکەکەیان کردووە لە ماڵەوە بمێننەوە، کۆڵن فورزیش وەک بەشێک لەو خەڵکە بڕیاریدا لەماڵەوە خۆی کەرەنتین بکات، بەڵام نەک وەک هەرکەسێکی دیکە، بەڵکو لە پەناگەیەکدا کە چەند ساڵێکە سەرقاڵی بنیاتنایەتی.

کۆڵین پەناگەکەی لەژێر باخی ماڵەکەیدا دروستکردووە و کارەباشی بۆ راکێشاوە، وەک ئامادەکارییەکیش بۆ سیناریۆی "کۆتایی جیهان" بەپێی وتەی خۆی، جێگەی خەوتن و خواردنی وشککراویشی تێدا داناوە.

Image

Image

Image

ب.ع