سەردێڕ:

هەرێم.. چوار توشبووى دیکەى کۆرۆنا چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-03-31

12130 جار خوێندراوەتەوە

چوار توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر و سلێمانی چاکبوونەوە، بە جۆرێک سێ توشبوو لە هەولێر و یەک توشبووش لە سلێمانی چاکبووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، سێ توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیرە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو سێ کەسە پشکنینی تایبەتییان بۆ کراوە و بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان تەواو چاکبوونەتەوە و کۆی گشتی چاکبووانیش لە هەولێر گەیشتووەتە ١٠ کەس.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، "یەک حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و دەگەڕێتەوە ماڵەوە ، کۆی گشتی چاکبووانیش لە شاری سلێمانی گەیشتە ٥١ کەس."

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا ١٦٢ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ژمارەیەش ٦١ حاڵەتی چاکبوونەوە و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.