سەردێڕ:

عێراق.. چوار گیانلەدەستدان و ٥٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران

فۆتۆ: 
2020-03-31

3716 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ٥٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان و ١٣ چاکبوونەوە تۆمارکران.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ژینگە و تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ٥٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران، بە جۆرێک، ٢٢ لە نەجەف، ١٢ لە بەغدا، ١١ لە کەربەلا، چوار لە بەسڕە، دوو لە دیالە و یەک لە زیقار".

 ئەوەش هاتووە، "چوار حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراون، کە یەک لە بەغدا، یەک لە بەسڕە، یەک لە نەجەف و یەکێکیش لە میسانە".

باس لەوەشکراوە، "١٣ کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەوە، کە شەش لە نەجەف، چوار لە بەسڕە و سێ لە بەغدان".

بەوپێیەش، دوایین ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمدا گەیشتە ٦٩٤ حاڵەت و لەو ژمارەیەش ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٠ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

هـ.ئـ