سەردێڕ:

زیانێکی نوێی زۆر خواردنی خوێ ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-03-31

15207 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایانکردووە، بوونی بڕێکی زۆری خوێ لە خۆراکەکاندا سیستمی بەرگری لەش لاواز دەکات، بەو جۆرەش جەستە توانای ڕوبەروبوونەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکانی نابێت.

ماڵپەڕی نیو سانیتست ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی زانایانی زانکۆی بۆن کردووە لە ئەڵمانیا، بەکارهێنانی بڕێکی زۆری خوێ لە ئامادەکردنی خۆراکەکاندا زیانی هەیە، ئەو کەسانەی خوێی چێشتیان زۆرە بەشێکی زۆریان بەدەست بەکتریای جەستەوە دەناڵێنن.

بەگوێرەی زانایان جەستەی مرۆڤ لە ڕۆژێکدا پێویستی بە شەش گرام خوێ هەیە، ئەوەش بە نزیکەی دەکاتە دوو ژەمی خواردنە خێراکان، ئەوانەشی کە حەز بەو جۆرە خواردنانە دەکەن گرفتی لاوازی بەرگریی جەستەیان هەیە.

توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە، کاتێک گورچیلە هەڵدەستێت بە دابەشکردنی خوێن بۆ بەشەکانی تری لەش، ئەو خوێنەی لە جەستەدایە پاڵ بە گلایکۆرتیکۆیدەوە دەنێت، کە جۆرێک لە هۆڕمۆنە، بەهۆی خوێى زۆرەوە ئەو هۆڕمۆنە لە جەستەدا کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی ئەو هۆڕمۆنە زیان بە خانەکانی بەرگری لەش دەگەیەنێت، بەجۆرێک لە توانای بەکتریا و ڤایرۆسەکاندا دەبێت کە هێرش بکەنە سەر بەکتریا سودبەخشەکانى جەستە و لەناویانبەرێت.