سەردێڕ:

جیهان دوای تەواوبوونی کۆرۆنا چۆن دەبێت؟

فۆتۆ: 
2020-03-31

22100 جار خوێندراوەتەوە

زانایان ئاشکرایانکردوە، لەدوای تەواوبوونی ئەم دۆخەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروستبووە، جیهان ناگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی پێشوویی و گۆڕانکاریی بەسەردادێت.

ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانە کردووە کە دوای تەواوبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەر جیهاندا دێن، دیارترینیشیان بریتین لەمانەی خوارەوە:

- کۆتایی بە سیستمی کارکردنی "٩ تا ٥"، کاتەکانی کارکردن کەمدەبنەوە و بەشێوەیەکی وەبەرهێنەرانە کاردەکرێت و کاتەکانی کارکردن بەپێی کاتژمێری جەستەی کارمەندەکە دەبێت بۆئەوەی بتوانن بەپێی پێویست بخەون.

- کارکردن لە ماڵەوە زۆر دەبێت، بەشێکی زۆر لەو فەرمانبەرانەی کە رێگەیان دوورە زۆر کات لەماڵەوە کارەکانیان دەکەن، بەمەش هۆکارەکانی گواستنەوە کەمتر بەکاردەهێندرێن.

- لە چەند ساڵی داهاتوودا خەڵك بەشێوەیەکی زیاتر و جدیتر خۆی بۆ هاتنی کارەساتەکان ئامادە دەکات و حەشارگە دروست دەکات.

- پارەیەکی زیاتر بۆ لایەنی تەندروستیی خەرجدەکرێت.

- زۆرینەی خەڵك ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان بۆ هاتوچۆ بەکاردەهێنن لەجیاتی هۆکارەکانی دیکەی گواستنەوە، ئەمەش وادەکات هەندێك ئۆتۆمبێڵ و هۆکاری دیکەی گواستنەوە دروست بکرێن کە هاوڕێی ژینگەبن.

ژ.ن