سەردێڕ:

نەجەف.. ٢٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-31

2139 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف رایگەیاند، ٢٢ حاڵەتی توشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون کە ١١یان ئەندامی یەک خێزانن.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی نەجەف، ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ناو ئەو حاڵەتە نوێیانەی کە تۆمارکراون ١٤ کەسیان بەرکەوتنی راستەوخۆیان لەگەڵ توشبووانی دیکەدا هەبووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا ١٠٣ حاڵەتی گومانلێکراو بە کۆرۆنا لە پارێزگای نەجەف هەیە.

لەدوای تۆمارکردنی ئەو حاڵەتە نوێیانە، ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا لە پارێزگای نەجەف گەیشتە ١٢١ حاڵەت، تا ئێستاش ٢٢ حاڵەت لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە، چوار حاڵەتیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دواین ئامارەکان ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بۆ ٦٤٣ کەس بەرزبووەوە و لەو ژمارەیەش ١٥٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٤٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.