سەردێڕ:

کەرکوک.. حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-31

4246 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا کە کچێکى تەمەن ٢٠ ساڵە.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى تەندروستى کەرکوک رایگەیاند، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ ١٣ گومانلێکراو کردووە و یەکێکیان پۆزەتیڤ بووە، واتە هەڵگرى ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە کچێکى تەمەن ٢٠ ساڵە.

بە تۆمارکردنى ئەو حاڵەتە ژمارەى توشبووان لە پارێزگاى کەرکوک بۆ ١٢ حاڵەت بەرزبووەوە، تا ئێستاش یەک توشبوو گیانى لەدەستداوە و شەش توشبووش چاکبوونەتەوە.

بەپێی دواین ئامارەکان ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بۆ ٦٤٣ کەس بەرزبووەوە و لەو ژمارەیەش ١٥٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٤٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

لەناو ئەو ئامارانەشدا ١٦٢ حاڵەتیان لە هەرێمى کوردستاندان کە ٥٧ یان چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.