سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق: خوێندن بە شێوەی ئۆنڵاین بەردەوام دەبێت

فۆتۆ: 
2020-03-31

26066 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، بۆ ماوەیەکی کاتی و بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، بەشێوەی ئۆنڵاین خوێندنى ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەردەوام دەبێت.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێکدا داواى لە ئەندامانی دەزگا پەروەردەییەکان کرد بە پێی توانایان هەوڵی پێویست بخەنەگەڕ بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن.

 ئاماژەى بەوەشکردووە، بەدواداچوون دەکەن بۆ شێوازی جێبەجێکردنی خوێندنی ئۆنڵاین لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە ڕێگەی تیمی وەزاری تایبەتمەند و چەند ڕێکارێکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی ئەم ئەزموونە، بۆ ئەوەی خوێندکاران لێی سوودمەندبن.

روونیشیکردووەتەوە، ئامانجیان لە خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوامیدانە بە پرۆسەی خوێندن و نەپچڕانی هێڵی پەیوەندی نێوان خوێندکاران و مامۆستایان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆوە زۆربەى دامودەزگاکانى حکومەتى عێراق دەوامیان راگیراوە کە لەناویاندا وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵاشی تێدایە.

‌بەپەلە