سەردێڕ:

بەهۆی هەڵەیەکی ترەمپەوە گەنجێک بەناوبانگ بوو

فۆتۆ: 
2020-03-31

40327 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ترەمپ بە هەڵە گەنجێکی سعودی لە بری دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا تاگ کرد، بەهۆیەوە ئەو گەنجە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگی پەیداکرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە بری تاگکردنی دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ناسراو بە (FDA) هەژماری گەنجێکی سعودی بە ناوی @FDA تاگ کرد.

ئەبو فدا ئەو هەژمارەیە کە ترەمپ تاگی تویتێکی خۆی کردووە، بەو هۆیەوە بە سەدان فۆڵۆوەر و تویتی بۆ هاتووە، لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە، لە هەمانکاتدا ترەمپ بەوهۆیەوە ڕەخنە و توانجی لێدراوە.

‌بەپەلە