سەردێڕ:

ئێران.. لە ٢٤ کاتژمێردا سێ هەزار و ١١١ کەسی دیکە توشى کۆرۆنا بوون

فۆتۆ: 
2020-03-31

3149 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ١١١ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆى توشبووان بۆ ٤٤ هەزار و ٦٠٦ کەس بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە دواین ئاماریدا ئاماژەى بەوەکردوووە، لەو ماوەیەدا ١٤١ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەى گیانلەدەستدانەکان گەیشتووەتە دوو هەزار و ٨٩٨ کەس.

 ئەوەشی ئاشکارکردووە، تا ئێستا ١٤ هەزار و ٦٥٦ کەسی توشبوو، لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٧٠٣ توشبووش بارى تەندروستیان جێگیرنیە.

 ئەمەش لە كاتێكدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ١٩٠ وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا نزیکەى ٨٠٠ هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە ٣٨ هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون، لەگەڵ ئەوەشدا، نزیکەى ١٧٠ هەزار توشبوو لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.