سەردێڕ:

به‌شیر حه‌داد: داهاتی ئێستای عێراق بەشی موچەی فەرمانبەران ناكات

فۆتۆ: 
2020-03-31

19437 جار خوێندراوەتەوە

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەو داهاتەی ئێستا عێراق بەدەستى دەگات بەشی موچەی فەرمانبەرانی ناكات، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌زێت ڕه‌نگه‌ عێراقیش بیر له‌ده‌ستكاریكردنی موچە بكاته‌وه‌.

بەشیر حەداد بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاندووە، زۆر ڕێگه‌ی تر هه‌یه‌ ‌عێراق و هه‌رێم پێش دەستکاریکردنى بیگرنەبەر، له‌ئێستادا لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و دارایی به‌دواداچوون دەکەن بۆئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌ك ته‌رخان بكرێت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكرێت بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر كاری ڕۆژانه‌یه‌، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

روونیشیکردووەتەوە، هه‌ر پاره‌ دابه‌شكردنێك له‌ عێراقدا بكرێت، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، چاوه‌ڕێده‌كه‌ن ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه‌ بۆ عێراق ده‌كرێن به‌شی هه‌رێمی لێ وه‌ربگیرێت جا چ یارمه‌تی دارایی بێت یان ده‌رمان یاخود هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی تر .

باسی لەوەشکردووە، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به‌بێ به‌غدا ڕێوشوێنی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بارودۆخی خۆی، دوور نیه‌ كه‌ حكومه‌ت هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك یان میكانیزمێك بگرێته‌به‌ر له‌وانه‌شه‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌رز له‌ كۆمپانیاكانی ناوخۆ بكات.

سەبارەت بەو هەواڵانەى دەوترێت موچەى دوو مانگ لە بەغداوە بۆ هەرێم نێردراوە، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاندووە، ئه‌و دوو موچه‌یه‌ی كه‌ هاتووه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان هی مانگی ٢ و٣ یه‌، ‌هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنێك هه‌یه‌ مانگی دوو موچه‌ دواكه‌وت له‌به‌ر بابەتى كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، چونكه‌ ده‌وام له‌وه‌زاره‌ته‌كان نه‌بوو كه‌وته‌ سه‌ره‌تای مانگی سێ، وه‌ موچه‌ی مانگی سێش دیسان له‌ ١٧ و ١٨ی سێدا هات كه‌چی ئه‌وان ده‌ڵێن دوو موچه‌ له‌یه‌ك مانگدا هاتووه، ڕاسته‌، به‌ڵام ئه‌و دوو موچه‌یه‌ هی دوو مانگه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە بەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاریى لە موچەى فەرمانبەرانى هەرێمدا دەکرێت و گۆڕانکارییەکەش، یان بڕینى دەرماڵە یان پاشەکەوتى موچە دەبێت.