سەردێڕ:

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ بە گەدەی بەتاڵ

فۆتۆ: 
2020-03-30

28812 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر بەیانیان راستەوخۆ بە خواردنی ژەمی بەیانی دەست پێدەکەن یاخود قاوەیەك دەخۆنەوە بەڵام ئەمە هەڵەیە، بەڵکو گرنگە لە بەیانیاندا بەر لە خواردنی ژەمی بەیانی کوپێك ئاوی لیمۆی تازە بخۆنەوە.

ماڵپەڕی " healthline" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ کردووە لە بەیانیاندا بەر لە خواردنی ژەمی بەیانی، چونکە چەندین سوودی گرنگیی بۆ تەندروستیی دەبێت و دیارترینیشیان بریتین لەمانەی خوارەوە:

- سیستمی بەرگریی بەهێزدەکات

- یارمەتیدەرە لە چارەسەری نەخۆشییەکان و هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە

- کۆتایی بە ژەهرە ماددەکانی جەستە دەهێنێت

- لە سەرمابوون دەتپارێزێت

- هەوکردنەکانی قوڕگ و لەوزەتێنەکان کەمدەکاتەوە

- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان کەمدەکاتەوە