سەردێڕ:

عێراق.. پارێزگارى بانکى ناوەندیى و خێزانەکەى توشى کۆرۆنا بوون

فۆتۆ: 
2020-03-30

4114 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق خۆى و خێزانەکەى توشى کۆرۆنا بوون و لە ئێستادا لە ماڵەکەى خۆیاندا کەرەنتینە کراون.

سەرچاوەیەک بە ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، "دواى ئەوەى هاوسەرەکەى عەلى موحسن عەلاق پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق لە دەرەوەى وڵات گەڕاوەتەوە، پشکنینى کۆرۆناى بۆ کراوە و دەرکەوتووە توشى ڤایرۆسەکە بووە، دواتریش پشکنین بۆ عەلاق و منداڵەکانى کراوە، دەرکەوتووە سەرجەمیان توشى کۆرۆنا بوون."

ئاماژە بەوەشکراوە عەلاق و خێزانەکەى لە ئێستادا لە ماڵەکەى خۆیان لە ناوچەى سەوز کەرەنتینەکراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستیى عێراق، تا ئێستا ٥٤٧ حاڵەتى توشبوون و٤٢ حاڵەتى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە و ١٤٣توشبووش چاکبوونەتەوە.