سەردێڕ:

کەناڵی ئێن ئاڕ تی پەروەردە دەستی بە پەخشی ئاسایی خۆی کرد

ڕۆژانە وانەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی  پەخشدەکات
فۆتۆ: 
2020-03-30

10522 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کەناڵی ئێن ئاڕ تی پەروەردە، دەستی بە پەخشی ئاسایی خۆی کرد و ڕۆژانە وانەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و قۆناغەکانی دیکە بۆ خوێندکاران لە کەناڵەکەوە پەخشدەکرێت.

لە ئێستادا کەناڵى ئێن ئاڕ تى پەروەردە لەسەر مانگى دەستکردى نایلسات بە فریکوێنسى  11636 v و بە سیمبوڵ رەیتى  27500، بەردەستە.

ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پۆستێکدا لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆرى کۆمەڵایەتى فەیسبووک رایگەیاند، کەناڵێکى ئاسمانیی پەروەردەیی بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان دادەمەزرێنن و ئەگەر وەزارەتى پەروەردەش بیەوێت کەناڵەکە دەخەنە بەردەستیان.

دامەزراوەى میدیایی نالیا لە ئێستادا خاوەنى پێنج کەناڵى ئاسمانى و رادیۆیەک و دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تیی و سەنتەرى راهێنانەکانى نالیایە.