سەردێڕ:

نیشانە مەترسیدارەکانی کۆرۆنا چین؟

فۆتۆ: 
2020-03-30

19478 جار خوێندراوەتەوە

لەو کاتەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە رێکخراویی تەندروستی جیهانی بەردەوام رێنمایی بڵاودەکاتەوە بۆئەوەی خەڵك بتوانن خۆیان بپارێزن و نیشانەکانی بزانن، هەروەها بزانن کە چ کاتێك دەبێت بچن بۆ نەخۆشخانە.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوزدا هاتووە، بەگوێرەی رێکخراویی تەندروستیی جیهانیی ئاماژە بەوەکراوە کە نیشانە باوەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بریتین لە بەرزبوونەوەی تا، کۆکەی وشك و ماندوێتی، هەندێك لە تووشبووانیش ئاوی لوت و هەوکردنی قوڕگ و داخرانی لوت و ئازاری جەستە و سکچوونیان دەبێت.

نزیکی %٨٠ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەست بە سەرمابوونێکی کەمدەکەن و خۆیان بەبێ وەرگرتنی چارەسەر چاك دەبنەەو.

بەگوێرەی رێکخراویی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوەشکراوە کە لە شەش کەسدا تەنها یەك کەس حاڵەتی تووشبوونیان مەترسیدار دەبێت، لە نێوان ئەوانەشدا کەسانی بەساڵاچوو و ئەو کەسانەی کە کێشەی تەندروستییان هەیە وەك نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و شەکرە و  نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان مەترسیی تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە زیاترە.

لە حاڵەتی تووشبوونیشدا دەبێت کەسەکە بۆماوەی حەوت رۆژ لە ماڵەوە بمێنێتەوە و ئەگەر لەگەڵ کەسی دیکەدا دەژی ئەوا دەبێت ئەوانیش بۆماوەی ١٤ رۆژ نەچنە دەرەوە لە ماڵەوە بۆئەوەی ڤایرۆسەکە بڵاونەکەنەوە.

ئەگەر حاڵەتی  نەخۆشەکە بۆماوەی حەوت رۆژ بەبەردەوامی خراپبوو یاخود لە حەوت رۆژ زیاتری خایاند لەم حاڵەتەدا دەبێت پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکرێت.