سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە نزیکەوە گێژەڵوکەی گەورەت بینیوە؟

فۆتۆ: 
2020-03-30

26790 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا ڤیدیۆی گێژەڵوکەیەکی زەبەلاحیان بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە هۆی بریندارکردنی ٢٢ کەس و زەرەر و زیانگەیاندن بە ژمارەیەکی زۆر لە ماڵ و مارێکێت و ئوتومبێل.

میدیاکانی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەدەن، گێژەڵوکەکە لە ویلایەتی ئەرکەنساسی ئەو وڵاتەدا بووە و یەکێک بووە لە بەهێزترین گێژەڵوکەکانی مێژووی ناوچەکە.

باس لەوەشکراوە، گێژەڵوکەکە چەندین ئوتومبێل و یەک فڕۆکەشی تێکشکاندووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی لە زەریای هیمنەوە نزیکن هەندێکجار گێژەڵوکەی زەبەلاح دەیانگرێتەوە و زەرەر و زیانێکی زۆر بە ناوچەکانیان دەگەیەنێت.