سەردێڕ:

​عەبدولمەهدی: هەر هێرشێکى ئەمریکا لە عێراقدا پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیە

فۆتۆ: 
2020-03-30

7880 جار خوێندراوەتەوە

عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند، هەر هێرشێکى ئەمریکا بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی عێراق پێشێلکردنی سەروەری  وڵاتەکەیە.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەى دژی هەموو هێرشێکین کە بکرێتە سەر هێزە بیانییەکان لە عێراقدا بەڵام هۆشداریش دەدەین بەو هێزانە کە هیچ هێرشێک بۆ سەر دەزگا و بارەگا سەربازییەکانی عێراق ئەنجامنەدەن.

دەشڵێت، چەندین هێزی سەربازی و فڕۆکەى هێرشکەر لەلایەن ئەو هێزانەوە هێنراونەتە عێراق و لەچەند شوێنێک جێگیرکراون بە مەبەستى هێرشی سەربازی.

 ئەوەشی تێداهاتووە، هەر هێرشێک بە بێ ڕەزامەندى حکومەتى عێراق بکرێـت سەروەری عێراق پێشێلدەکات و کاردانەوەی خراپی دەبێت و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە ماوەى ڕابردوو وەزارەتی بەرگری  ئەمریکا ڕایگەیاند، دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر گروپە شیعەکانی نزیک لە ئێران لە عێراقدا.