سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پێشکەشکارێك لە ژووری نوستنەکەیەوە هەواڵەکان پێشکەش دەکات

فۆتۆ: 
2020-03-30

39903 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێشکەشکارێکی هەواڵەکان ناچاربوو لە ژووری نوستنەکەی خۆیەوە هەواڵەکان پێشکەش بکات.

پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی شانۆن بریام، بەهۆی ئەوەی کە هاتۆچۆ راگیراوە و ناتوانێت لەماڵەکەی بچێتە دەرەوە لە ژووری نوستنەکەی خۆیەوە نەشرەی هەواڵەکانی پێشکەش کردووە، ڤیدیۆی ساتی پێشکەشکردنی هەواڵەکانیشی بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی ستۆدیۆی ئەمشەو کەمێك جیاوازبوو، بەڵام پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات چونکە گرنگترین هەواڵەکانتان پێشکەشدەکەین.

لە ئێستادا ئەمەریکا زۆرترین راددەی تووشبووی بە کۆرۆنا تۆمارکردووە لە جیهاندا و بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان ئاماژە بەوەکراوەکە کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لەگەڵ مردنی ١٦٠٠ کەس.

 

Studio looks a little different tonight, but don’t worry, still bringing you the most important news of the day and separating fact from fiction. Join us NOW-1a ET @FoxNewsNight!

Embedded video