سەردێڕ:

ئەمریکا.. بەکارھێنانی دەرمانی مەلاریا بۆ توشبووانی کۆرۆنا پەسەندکرا

فۆتۆ: 
2020-03-30

5956 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی خواردن و دەرمانی ئەمریکا، بەشێوەی فریاگوزاریی، بەکارھێنانی دەرمانی هایدرۆکسی کلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین(دژە مەلاریا)ی بۆ توشبووانی کۆرۆنا پەسەندکرد.

بەڕێوەبەرایەتی خواردن و دەرمانی ئەمریکا (ئێف دی ئەی) رایگەیاند، لەمەودوا پزیشکەکان دەتوانن لە حاڵەتی فریاگوزاریی و مەترسیدا، دەرمانی هایدرۆکسی کلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین بۆ توشبووانی کۆرۆنا بنوسن.

راشیگەیاند، بەبێ چاودێری پزیشک، بە ھیچ جۆرێک نابێت دەرمانەکە بەکاربھێندرێت.

لە ماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، کە پێی وتراوە دەرمانی کلۆرۆکوین زۆر باشە و ئەویش وەکو مژدەیەک باسی لێوەدەکرد.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)، پەتایەکی نوێیە و ھێشتا ھیچ دەرمانێکی چارەسەریی بۆ نەدۆزراوەتەوە و شارەزایان باس لەوەدەکەن، کە پرۆسەی درووستکردن و ئامادەکردنی پێکوتە (ڤاکسین)یش بەلایەنی کەمەوە زیاتر لە ساڵێک دەخایەنێت.

دەرمانی کلۆرۆکوین (دژە مەلاریا) لە چەند رۆژی رابردوودا لە ھەریەک لە ئەڵمانیا و فەڕەنسادا بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکارھاتووە و ئەنجامەکەی دڵخۆشکەر بووە.

‌بەپەلە