سەردێڕ:

​بۆ یەکەمجار سەرۆکی چین بەبێ دەمامک دەرکەوت

فۆتۆ: 
2020-03-30

6812 جار خوێندراوەتەوە

میدیای فەڕمی چین بۆ یەکەمجار وێنەیەکی سەرۆکی وڵاتەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا، لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە بەو شێوەیە بەبێ دەمامک بەستن دەرنەکەوتووە.

ئاژانسی شینخوای چینی بڵاویکردەوە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین سەردانی هەرێمی ژییانگی کردووە و بەپێی رێنماییە تەندروستییە نوێکان دەمامکی نەبەستووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، دەردەکەوێت کە هەر بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، ماوەیەکی دووری لەنێوان خۆیی و کەسانی دەوروبەریدا هێشتووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، چین بۆ یەکەمجار بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و دواتر، بۆ نزیکەی سێ مانگ بە چڕی بەرەنگاری بڵاوبوونەوەکەی بووەوە. لە ئێستادا توانیویەتی دۆخەکە کۆنترۆڵبکات، بەڵام رێکارەکانی گەشتی وڵاتانی بۆ ناوخۆ توندوتۆڵکردووە تاوەکو رێگە لە شەپۆلی گەڕانەوەی ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی چینەوە بگرێت.