سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم: ئەو خوێندکارانەی لە قوبرسن سبەینێ دەیانگەڕێنینەوە

فۆتۆ: 
2020-03-29

2859 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێکاری گەڕانەوەی قوتابیان لە قوبرسی باکورەوە گەیشتە قۆناغی کۆتایی و ئەو قوتابیانەی کە خواستی گەڕانەوەیان هەیە بۆ خاکی هەرێم، سبەینێ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە فڕۆکەخانەی ئەرجانی نێودەوڵەتی ئامادە بن

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "دوای هەوڵ و کۆششی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و فەرمانگەی پرۆتۆکۆڵ، دواجار رێکاری گەڕانەوەی قوتابیان بۆ خاکی هەرێم گەیشتە قۆناغی کۆتایی."

راشیگەیاند، "سبەی دووشەممە، کاتژمێر یەکى پاشنیوەڕۆ بە دوو کاروان دەگەڕێنەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر."

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دەروازە سنورییەکان، لەناویشیاندا فڕۆکەخانەکان، بە رووی هاتوچۆی ئاسایی هاوڵاتیاندا داخراون.