سەردێڕ:

ماوەى مانەوەى کۆرۆنا و ئەو پلە گەرمییەى تێیدا گەشە دەکات ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-03-29

99263 جار خوێندراوەتەوە

زانا چینییەکان لە زانکۆى هۆنگ کۆنگ رایانگەیاندووە، ڤایرۆسەکە لە پلەى گەرمى چوار پلەدا ئەگەر هیچ ماددەیەکى پاککەرەوەى بەرنەکەوێت تا نزیکەى ١٤ ڕۆژ بە چالاکى دەمێنێتەوە.

ماڵپەرى روسیا تودەى بڵاویکردووەتەوە، زانا چینییەکانى بوارى پزیشکى و بایەلۆجى لە زانکۆى هۆنگ کۆنگ ئەوەیان ئاشکراکردووە، ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سەر ڕووى کاغەز بۆ ماوەى سێ کاتژمێر و لەسەر جل و تەختە ماوەى دوو ڕۆژ دەمێنێتەوە، هەروەها لەسەر شوشە چوار ڕۆژ و لە سەر پلاستیکیش حەوت رۆژ دەمێنێتەوە.

زاناکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڤایرۆسەکە لەسەر دەمامکەکان بۆماوەى حەوت رۆژ دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە بە تەواوەتى پاکبکرێنەوە یاخود تەنها بۆ یەکجار بەکاربهێندرێن.