سەردێڕ:

چۆن ئینتەرنێتەکەت خێرادەکەیت؟

فۆتۆ: 
2020-03-29

14299 جار خوێندراوەتەوە

ئەم ماوەیە بەشێکی زۆری خەڵکی لە ماڵەوە کاردەکەن، لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بۆیاندەربکەوێت کە خێرایی ئینتەرنێتەکەیان هێندە نییە کە پێویستیان پێیەتی، بۆیە دەبێ پەناببنە بەر هەندێک رێگای دیکە بۆ باشترکردنی ئینتەرنێتەکەیان.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە چەند رێکارێکی دەستنیشانکردووە کە لەکاتی خاوبوونەوەی هێڵەکەتدا دەتوانیت بیانگریتەبەر بۆ ئەوەی هیچ نەبێت ئەو خێراییەت دەستبکەوێت کە سەرەتا هەتبووە.

١. کوژاندنەوە و داگیرساندنەوەی مۆدێمەکەت

 ئەمە بەشێکی زۆری کێشەکانت بە سادەیی لەکۆڵدەکاتەوە.

٢. گۆڕینی لەرەلەری وایفایەکە

بە گشتی وایفایەکان دوو لەرەلەری جیاوازیان هەیە، ٢.٥گێگاهێرتز و ٥ گێگاهێرتز، ٢.٥ گێگاهێرتز لە دوورترەوە دەتوانیت بەکاریبێنیت و سیگناڵەکەی زۆرتر دەڕوات، لەکاتێکدا ٥ گێگاهێرتزەکە کەمتر دەڕوات، لەوانەیە تەنیا لە ژوورێکدا بتوانیت بەکاریبێنیت، بەڵام خێراترە بە بەراورد بە یەکەم.

٣. دەرکردنی ئەو ئامێرە زیادانەی بە مۆدێمەکەوە پەیوەستبوون

پێویستە وریای ئەو کەسانە بیت کە بێ ئاگاداریت وایفایەکەت بەکاردەهێنن، بۆ ئەمەش دەتوانیت یان سیگناڵەکەی بشاریتەوە یاخود زووزوو وشەی نهێنییەکەی بگۆڕیت، یان لەڕێگەی ژمارەی ماکەکەیانەوە دەریانبکەیت.

٤. گۆڕینی براوسەرەکەی بۆ دانەیەکی خێراتر

ئەگەر ناچاربوویت، دەتوانیت براوسەرەکەت بگۆڕیت بە دانەیەک کە شتی زیادە ناکاتەوە و تەنیا ئەوەی پێویستتە دەیخاتە بەردەستت، وەک "Opera" و "Brave".

٥. بەکارهێنانی VPNێکی بەهێز

بەشێک لە ڤی پی ئێنەکان تایبەتمەندیی باشترکردنی ئینتەرنێتیان تێدایە، وەک رێگریکردن لە ریکلام و دیواری ئاگرین، تەنانەت هەندێکیان رێگری لە ماڵپەڕەکان دەکەن شوێن پێت هەڵگرن، یاخود دەتوانیت لەڕێگەیانەوە بەدڵی خۆت بەناو ئینتەرنێتدا بگەڕێیت بێ ئەوەی سنوور بۆ خێراییەکەت دابنێن.

ب.ع