سەردێڕ:

​هەرێم.. سێ توشبووی دیکەى کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-28

19753 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە دەرئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە سێ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران".

ڕاشیگەیاندووە،  سێ توشبووەکە  دوو پیاوی تەمەن ١٩ و ٢١ ساڵەن لە شاری دهۆک و ئامێدی و ئافرەتێکی تەمەن ٧٠ ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون".

ئەمەش لە کاتێکدایە ، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٢٥ تووشبوو، لەنێویاندا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە  و ٥٣ کەسی دیکە چاکبووەتەوە، توشبووەکانی دیکەش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.