سەردێڕ:

​کەرکوک.. ماوەی قەدەغەى هاتوچۆ درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-03-28

12640 جار خوێندراوەتەوە

شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆ تا ڕۆژى ١١ی نیسانى داهاتوو درێژدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، "بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆ تا ڕۆژى ١١ی نیسانى داهاتوو درێژدەکرێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ١٦ی ئەم مانگەدا، پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند،  لە کاژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی ١٧ی ئازارەوە، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرجەم  قەزا و ناحیە و ناوشاری پارێزگاکە ڕادەگەیەندرێت.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی راگرتنی دەوامی سەرجەم وەزارەتەکان جگە لە ھێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی، هەتا ١٦ی نیسان.

هـ.ئـ