سەردێڕ:

تەندروستیی سلێمانی: دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-03-28

7770 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە کۆی ٧٠ توشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی، ٥٠ حاڵەتیان بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا ٥٣ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە بە جۆرێک لە پارێزگای سلێمانی ٥٠ و لە پارێزگای هەولێریش سێ توشبوو چاکبوونەتەوە.

تاوەکو ئێستا ١٢٢ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە بە جۆرێک ٧٠ توشبوو لە پارێزگای سلێمانی و ٤٥ توشبوو لە پارێزگای هەولێر و حەوت حاڵەتیش لە پارێزگای دهۆک، تا ئێستا ٥٣ حاڵەتی چاکبوونەوە و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.