سەردێڕ:

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

فۆتۆ: 
2020-03-28

14052 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانى کەش و هەواى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینى باران لەکات و شوێنى جیاجیا، لەکاتەکانى شەودا ئەگەرى لێزمە باران و هەورە تریشقە هەیە.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٨ پلە و نزمترین ١٤ پلە دەبێت، لە سلێمانى١٧ بە ٩ و دهۆک  ١٧ بە ١١ و کەرکوک ٢٣ بە ١٦ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٥ پلە و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٤ بە ٨ پلە، دهۆک ١٧ بە ١١، کەرکوکیش ١٩ بە ١٠ پلە دەبێت.

Image may contain: sky and outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: cloud, sky, outdoor and nature

Image may contain: outdoor