سەردێڕ:

تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمەڵێك نیشانەی جیاوازی لێدەرکەوتووە

فۆتۆ: 
2020-03-27

87916 جار خوێندراوەتەوە

 راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایکردووە، کچێکی بەریتانی تەمەن ١٠ ساڵ کە تووشی کۆرۆنا بووە ھیچ نیشانەیەکی سەرەکیی تووشبوون بەم ڤایرۆسەی نییە.
لە ھەواڵێکدا ماڵپەڕی نیویۆرک پۆست ئاماژەی بەوەکردووە، راپۆرتێک کە " Plymouth Live reported " بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کچە کە خەڵکی بلیمۆسە لە سەرەتادا پزیشکان وایاندەزانی تووشی ھەوکردنی لەوزەتێنەکان بووە، چونکە ھەستی بە ئازار دەکرد لە قوڕگیدا.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەم کچە گرژبوونی ماسولکەکان و سووربوونەوەی پێست و تایەکی بەرزی ھەبووە، ھەروەھا ئازارێکی زۆر لە قاچی و بەشەکانی جەستەیدا ھەبوە.
ئەم نیشانانەش کە ئەم کچە ١٠ ساڵانە ھەیبووە بەگشتیی دوورن لە نیشانە باوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە ئەوان بریتین لە: کۆکەی وشک، کێشەی ھەناسەدان و ھەناسەتەنگی.
بەگوێرەی راپۆرتەکە ئەوەش خراوەتەڕوو، بەڕێوەبەری قوتابخانەی منداڵەکە ئاگاداریی بە ھەموو دایکان و باوکان داوە لەوەی ئەگەر مندالەکانیان ئەم نیشانانەیان ھەبوو سەردانی پزیشک بکەن ھەروەھا پارێزگاری لە سەلامەتی منداڵەکانیان بکەن.


‌بەپەلە