سەردێڕ:

بەرازیل.. بەناوبانگترین یاریگاى تۆپى پێ دەکرێت بە نەخۆشخانە بۆ توشبووانى کۆرۆنا

فۆتۆ: 
2020-03-27

10505 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانى بەرازیل رایانگەیاند، کۆمەڵگەى وەرزشى ماراکانا کە بەناوبانگترین و گەوەرترین یاریگای وڵاتەکەیە بە شیویەکى کاتى دەکرێت بە نەخۆشخانە بۆ توشبووانى کۆرۆنا.

دەسەڵاتدارانى بەرازیل رایانگەیاند، دواى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە وڵاتى بەرازیل بۆ نزیکەى سێ هەزار توشبوو، دەسەڵاتدارانى وڵاتەکە پەنایان بۆ بەکارهێنانى کۆمەڵگە وەرزشییەکان و یاریگاکان بردووە بۆئەوەى بە شێوەیەکى کاتى تێیاندا پێشوازى لە توشبووان بکرێت.

یاریگاى مارکانا کە گەورەترین یاریگاى وڵاتەکەیە و یارى کۆتایى جامى جیهانى ٢٠١٤ى تێدا ئەنجامدراوە و هەروەها ئاهەنگى دەستپێک و کۆتایى ئۆڵۆمپیادى ریۆى ٢٠١٦ى تێدا کراوە، لە ئێستادا بەشێوەیکى کاتى دەکرێت بە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى کۆرۆنا.

ئەو یاریگایە لە ساڵى ١٩٥٠ بۆ جامى جیهانى دروستکرا کە گەورەترین یاریگابووە لە جیهاندا و سێ جار نۆژەنکراوەتەوە و چەند یارییەکى تێدا کرا، لەوانە یارى کۆتایى لە نێوان بەرازیل و ئۆرگواى کە نزیکەى ٢٠٠ هەزار هاندەر ئامادەى یارییەکە بوون و زۆرترین هاندەرە تا ئێستا لە جیهاندا ئامادەى نێو یاریگابن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تائیستا لە وڵاتى بەرازیل زیاتر لە ٢٩٠٠ حاڵەتى توشبوون و ٧٧ حاڵەتى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

‌بەپەلە