سەردێڕ:

دەوڵەمەندەکانی جیهان لە ترسی کۆرۆنا بۆ کوێ هەڵدێن؟

فۆتۆ: 
2020-03-27

49048 جار خوێندراوەتەوە

هەمووان هەوڵدەدەن رێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جێبەجێ بکەن بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام دەوڵەمەند و ملیاردێرەکان ڕێگەی تایبەت بەکاردەهێنن بۆ بەدوربوون لەو ڤایرۆسە.

رۆژنامه‌ی ته‌لەگرافی به‌ریتانی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، لەگەڵ داخستنی سنورەکاندا بۆ بڵاونەبوونەوەی کۆرۆنا، ژمارەیەک لە ملیاردێرەکان و دەوڵەمەندەکان  گەشت ئەنجام دەدەن بۆ ئەو شوێنانەی کە دورن و ئارامن و ڤایرۆسەکەی پێنەگەیشتووە، ئەویش لە ڕێگەی بەکارهێنانی فڕۆکە و کەشتی تایبەت بە خۆیان.

جۆناسان بیکیت سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای بریجس بۆ کەشتیوانی لە بەریتانیا ڕایگەیاندووە، بەکارهێنانی کەشتی بۆ ئەو شوێنانەی کە جوانن و ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاونەبووەتەوە، ڕێگەیەکی باشە بۆ خۆپارێزی.

ئاشکرایکردووە، ژامارەیەکی زۆر لە ملیادرێرەکان بۆ حەوت هەفتە و زیاتر کەشتییان بە کرێ گرتووە بۆ چوونە دورگەکانی وەک ئالاسکا و دورگەی باشوری دەریای هێمن، شوێنی پارێزراوی تر کە بە دوورە لە ڤایرۆسەکە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، بڕی حیجزکردنی یەک کەشتی ١٠٠ هەزار پاوەنە بۆ هەفتەیەک لەگەڵ بڕی تێچووی دەستەی کەشتیوانییەکە، کە نرخەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ ٥٠٠ هەزار پاوەن، ئەمەش ببۆ کەشتییە گەورەکان کە دەتوانرێت خۆراک و پێداویستی بۆ ماوەی مانگێک تێدا هەڵبگیرێت.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ كۆمپانیای ئیلیت جێتس بنکەی سەرەکییان لە لەندەن گواستووەته‌وه ڕایگەیاندووە‌، له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می هه‌فته‌ی رابردوو ٢٦٠ پرسیاریان ده‌رباره‌ی به‌كرێگرتنی فڕۆكه‌ لێكراوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا له‌ هه‌فته‌یه‌كی ئاساییدا ٢٠ پرسیار بووە.

كریستۆفه‌ر ویلیامز مارتون به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت "جۆرێك له‌ شڵه‌ژان ده‌بینین، خه‌ڵك له‌و ڤایرۆسه‌ ترساون و کە داوایان لێکردوون بە ڕێیانبکەن بەبێ ئەوەی ڕەچاوی خەرجییەکەی بکەن".

مارتون وتوشییەتی "هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌ندامه‌كانی خێزانی پادشایه‌تیمان به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ دووره‌كانی كه‌ندا و دوورگه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا گواستونەتە‌وه‌".

Image result for كيف "يهرب" أثرياء العالم من فيروس كورونا؟

ئ.ل