سەردێڕ:

پرۆفیسۆرێکی هندی: کۆرۆنا بە سێ شێواز توشی مرۆڤ دەبێت

فۆتۆ: 
2020-03-26

43979 جار خوێندراوەتەوە

نۆیەڵ تۆماس ڕایگەیاند، ئەوانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ٨٠٪ یان بەبێ وەرگرتنی هیچ چارەسەرێک چاکدەبنەوە و ڤایرۆسی کۆرۆناش بە سێ شێواز توشی مرۆڤ دەبێت و تەنها یەک شێوازی مەترسی هەیە.

نۆیەڵ تۆماس، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر لە بوارى مایکرۆبایۆلۆجى بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند،" کەش وهەواوی ئەو وڵاتانەی کە گەرمن کەمتر ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاودبێتەوە و مەترسی کەمترە  و لە ئێستادا مانەوە لە ماڵەکاندا باشترین چارەسەرە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو ڕیگەیەش تاکە هۆکارە بۆ کەمی رێژەی توشبوون لە کوردستاندا و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە توندی رووبەرووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە".

ئاماژەى بەوەشکرد،" ئەو چارەسەرانەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزراونەتەوە تا ئێستا باوەڕپێکراو نین و لە ئێستا ڤاکسینێکی زۆر باش بەرهەم نایەت کە بە تەواوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو ببات".

ئەوەشى خستەڕوو،" هۆکاری زۆری رێژەی مردن لە ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە خەڵکی بەتەمەنی زۆرە و تا ئێستا وەڵامی ئەو پرسیارە نییە کە دەڵێت ڤایرسی کۆرۆنا دروستکراوە یاخود نا".

ئەمەش لە كاتێكدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نزیکەى ٢٠٠ ناوچە و وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستاش حاڵەتەکانى توشبوون نزیکبووەتەوە لە نیو ملیۆن کەس و زیاتر لە ٢٢ هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون و زیاتر لە ١١٤ هەزار توشبوو لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.