سەردێڕ:

کۆرۆنا حکومەتێکى ئەوروپى روخاند

فۆتۆ: 
2020-03-26

177865 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى خراپ مامەڵەکردنى حکومەت لەگەڵ قەیرانى بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا، پەرلەمانى کۆسۆفۆ بە زۆرینەی دەنگ سەرۆک وەزیرانى وڵاتەکەیان لەسەرکارلابرد و حکومەتیش هەڵوەشایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دانیشتنی پەرلەمانی کۆسۆفۆدا بە ٨٢ دەنگ لە کۆی ١٢٠ پەرلەمنتار، ئەلبین کۆرتى، سەرۆک وەزیرانى وڵات دوورخرایەوە و بەوەش کۆسۆفۆ بوو بەیەکەم وڵات کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و لاوازی پلانەکانی حکومەت هەڵوەشێتەوە.

بەپێى ئامارەکان، ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا نزیکبووەتەوە لە نیو ملیۆن کەس لە جیهانداو گیانلەدەستدانیش بۆ ٢٢ هەزار کەس نزیکبووەتەوە.

کۆمارى کۆسۆفۆ، پایتەختەکەى بیشتینایە و دەکەوێتە ناوچەى بەڵکان لە باشورى رۆژهەڵاتى کیشوەرى ئەوروپا، ژمارەى دانیشتوانى نزیکەى ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسە، روبەڕەکەى زیاتر لە ١٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، تا ساڵى ٢٠٠٨ ناوچەیەکى حوکمى زاتى هەبوو لە چوارچێوەى سڕبیا و لە ١٧ى شوباتى ٢٠٠٨، پەرلەمانى کۆسۆفۆ بڕیاری سەربەخۆییدا و زیاتر لە ١٠٠ وڵات دانیاندا بەسەربەخۆیى ئەو وڵاتەدا.