سەردێڕ:

بانکی ناوەندیی عێراق لە هەرێم: پارەی موچەی فەرمانبەران گەیشتە هەولێر

فۆتۆ: 
2020-03-26

17605 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی عێراق لە هەرێم راگەیاند، پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتووەتە هەولێر.

عابد مزوری بەرێوەبەری بانکی ناوەندیی عێراق لە هەرێم بە ئین ئاڕ تی راگەیاند، " ٤٥٣ ملیار دیناری پارەی بەغدا گەشتووەتە هەولێر و وەزارەتی دارایی هەرێم دەتوانێت بە رێکارەکانی خۆی دەستبەدابەشکردنی بکات."

گەیشتنی پارەی موچەی فەرمان فەرمانبەران لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ، جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنى موچە چاوەڕێی پارەکەى بەغدان و هەرکاتێک گەیشت، ئەوا بە میکانیزمێک کە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکات، دەست بەدابەشکردنى موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژانی ٢٩ و ٣٠ و ٣١ی ئەم مانگە لەگەڵ ١ و ٢ی مانگی داهاتوو، موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابەشده‌كرێت. ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت موچەى مانگى ١٢ى ساڵى رابردووە و ١٣یەمین موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

لە رۆژی ٨ی ئازاری ساڵی رابردوودا پاشەکەوتی موچە هەڵگیرا و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا ١٢ موچەی بێ پاشەکەوتی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشکراوە و لەگەڵ هاتنی کۆرۆنادا یەکەم وەزارەت موچەی وەزارەتی تەندروستیی دابەشکرا کە ئەوە ١٣هەمین موچەی ئەو وەزارەتەبوو بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت و تاوەکو ئێستا موچەی وەزارەتەکانی دیکە دابەشنەکراوە.