سەردێڕ:

فەڕەنسا سەرجەم سەربازەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە

فۆتۆ: 
2020-03-26

1650 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە و تاوەکو ماوەیەکی نادیار، هەموو سەربازەکانی لە عێراقدا دەکشێنێتەوە.

وەزارەتی هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "هەموو ئەو سەربازە فەڕەنسیانە دەکشێنینەوە کە لە عێراقدان و لە ئۆپراسیۆنی شەماڵدا بەشداربوون."

ناوی ئۆپراسیۆنەکە (Chammal)ە و هەر لەناوی شنەبای شەماڵەوە وەرگیراوە و ئۆپراسیۆنێک بوو فەڕەنسا لە دژی فراوانکردنی دەسەڵاتی خەلافەتی داعش ئەنجامیدەدا.

راشیگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتەکە سەدان سەربازی فەڕەنسا دەگرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، فەڕەنسا لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش  بەردەوام دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وڵاتان نیگەرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان لەناو سەربازەکانیاندا و ئەوەش، کاریگەری گەورە لەسەر هێزە چەکدارەکانیان دادەنێت. هاوکات، ٢٢٧ سەربازی ئەمریکی توشی کۆرۆنا بوون و بەو هۆیەشەوە حکومەتی ئەو وڵاتە قەدەغەی جموجوڵی خستووەتە سەر هەزاران سەرباززی دیکەی وڵاتەکەی.