سەردێڕ:

عێراق.. حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٣٥ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

١٦ کەس چاکبوونەتەوە
فۆتۆ: 
2020-03-26

8320 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان و ٣٥ حاڵەتى نوێى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون، ١٦ کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، کە هەشت حاڵەت لە بەشی رەسافەی بەغدا، یەک حاڵەت لەبەشى کەرخى بەغدا و یەک حاڵەتیش لە شاری پزیشکی بەغدا، حەوت لە کەربەلا، پێنج لە نەجەف، دوو لە واست، نۆ لە بەسڕە، یەک لە زیقارو یەکێکیش لە کەرکوک".

حاڵەتەکانى گیانلەدەستدانیش، بەم شێوەیەن، دوان لە رەسافەى بەغدا و یەکێک لە شارى پزیشکى بەغدا و دووان لە کەربەلا و یەک لە موسەنا و یەک لە بابل.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە چاکبووەکان کراوە کە ١٦ کەسن و بەم شێوەیە، هەشت لە رەسافە، سێ لە شارى پزیشکى بەغدا، دووان لە کەرخ، یەک لە دیوانیە و یەک لە بابل و یەک لە نەجەف چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەى عێراق، تاوەکو ئێستا ٣٨٢ توشبووی کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٥ حاڵەتی چاکبوونەوەش هەیە.