سەردێڕ:

دوو کادیرى یەکێتى لەلایەن ئاسایشى پارتییەوە دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-03-26

56930 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی رێكخستنی كۆمیتەی یەكێتی لە ناحیەى قەسرێى سەر بە قەزاى چۆمان رایگەیاند، دوو كادیریان بە بێ بریاری دادگا لە ناحیەکە لە لایەن ئاسایشی دەستگیركران.

وریا وەسانی بەرپرسی رێكخستنی كۆمیتەیی یەكێتی لە قەسرێ بە ئین ئاڕ تی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو شەماڵ مەلا لێپرسراوی بنكەی قەسرێی یەكێتی لاوانی كوردستان و كارۆخ بەكر پێشمەرگەی سەر بە یەكێتی لە سنوری كۆمیتەکەیان بە بێ بڕیاری دادگا و بە نایاسایی دەستگیركراون تا ئێستاش دیار نیە بۆ كوێ براون.

وتیشی، "لە ئێستادا دۆخی هەرێمی كوردستان هەستیارە هاوڵاتیان خەریكی خۆپارێزین كەچی هێزەكان پارتی كادیرانمان دەستگیر دەكەن، بۆیە ئەگەر بە زووترین كات ئەو دوو كادیرەمان ئازاد نەكرێت هەڵوێستمان دەبێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵى رابردووش لەسەروبەندى پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم پارتى و یەکێتى هەریەکەیان کادیرێکی یەکترییان دەستگیرکرد و دواتر دیل بەدیلیان پێکرا و ئازادکران.