سەردێڕ:

ئێران.. لە ٢٤ کاتژمێردا دوو هەزار و ٣٨٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

فۆتۆ: 
2020-03-26

2838 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٨٩ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و ١٥٧ کەسیش بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، کۆی گشتی توشبوون بۆ ٢٩ هەزار و ٤٠٦ کەس و گیانلەدەستدانیش بۆ دوو هەزار و ٢٣٤ کەس بەرزبووەوە.

راشیگەیاند، "تا ئێستا ١٠ هەزار و ٤٥٧ کەسی توشبوو، لە پەتاکە چاکبوونەتەوە."

ئەمەش لە كاتێكدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ١٥٠ ناوچە و وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٤٧٨ هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە ٢١ هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون.

لەگەڵ ئەوەشدا، زیاتر لە ١١٤ هەزار توشبوو لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.