سەردێڕ:

حکومەتى عێراق تا ١١ى نیسان قەدەغەى هاتوچۆى درێژکردەوە

فۆتۆ: 
2020-03-26

8713 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکو ١١ی مانگی داهاتوو درێژدەکرێتەوە.

دوای ئەوەی لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراقدا و بە هەرێمی كوردستانیشەوە تۆمارکران، ئەنجومەنی وەزیرانى عێڕاق بڕیاریدا ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکو رۆژی ١١ی مانگی داهاتوو درێژبکاتەوە.

دوێنێ چوارشه‌ممه،‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانلەدەستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ ٢٩ حاڵه‌ت و تووشبوونیش بۆ ٣٤٦ حاڵه‌ت بەرزبووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى مەترسییەکانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و بەمەبەستى نەهێشتنى قەرەباڵغى و بەریەککەوتن، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە لە پارێزگاکانى عێراق و هەرێمدا قەدەغەى هاتوچۆ راگەیەندراوە.