سەردێڕ:

سەباح هەورامى: حکومەت داوامان لێبکات رێوشوێنی تەندروستییان بۆ پێدانى موچە دەدەینێ

فۆتۆ: 
2020-03-26

5037 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، ئەگەر حکومەت داوایان لێبکات رێوشوێنی تەندروستییان دەدەنێ چۆن موچە دابەشبکەن.

سەباح هەورامى لە پەیجى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نوسیویەتى، پێشنیاریان بۆ حكومەت كردوە تا رۆژی ١٥ى نیسان كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت و رێگای هاتوچۆ بگیرێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەگەر حكومەت مەبەستی بێت لە رووی هونەرییەوە دابەشکردنى موچە ئەركێكی قورس نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ قەدەغەى هاتوچۆ تاوەکو ١ى نیسان بەردەوام دەبێت و حکومەتى هەرێمیش بە بیانوى قەدەغەى هاتوچۆوە دابەشکردنى موچەى مانگى ١٢ى راگرتووە و فەرمانبەرانیش لەوبارەیەوە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.