سەردێڕ:

هەولێر.. سێ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-26

18109 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى تەندروستیى هەرێم رایگەیاند، سێ توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکرا، کە کەسوکارى توشبوویەکى دوێنێی شارەکەن.

وەزارەتى تەندروستى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، توشبووەکان بریتین لە ئافرەتێکی تەمەن ٣٢ ساڵ و دوو پیاوی تەمەن ٣٠ و ٣٢ ساڵ کە هەموویان کەسوکاری تووشبوویەکی دوێنێی شاری هەولێرن.

 بە تۆمارکردنی ئەو سێ حاڵەتە، ژمارەی توشبووانی پارێزگای هەولێر بۆ ٣٣ کەس بەرزبووەوە.

 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ١٠٣ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە بەجۆرێک ٦٨ توشبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ٣٣ توشبوو لە پارێزگای هەولێر و دوو توشبووش لە دهۆک، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان و ٢٧ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.

‌بەپەلە