سەردێڕ:

نەتەوە يەكگرتووەكان دوو ملیار دۆلار بۆ وڵاتانى هەژار تەرخاندەکات

لە پێناو روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا
فۆتۆ: 
2020-03-26

1311 جار خوێندراوەتەوە

سكرتێرى گشتيى نەتەوەيەكگرتووەكان رایگەیاند، بۆ پاڵپشتيكردنى بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە وڵاتە هەژارەكانى جيهان، دەستيانكرد بە پلانى دوو مليار دۆلار بۆ هاوكارى مرۆيى جيهانى.

ئەنتۆنيۆ گوتیرێس، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، تەنانەت ئەو وڵاتانەى كە خاوەن سستمێكى تەندروستى بەهێزن لە ژێر فشارى ڤايرۆسەكەدان و كۆرۆنا گەيشتووەتە ئەو وڵاتانەشى كە لە نوقمى شەڕ، كارەساتى سروشتى و گۆڕانى كەشوهەوا بوون، کۆرۆنا هەڕەشە لە هەموو مرۆڤايەتى دەكات و هەوڵە تاك لايەنييەكانى وڵاتان بەشناكات، پێويستە هەموو جيهان هەماهەنگ بن لە بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسەكە.

هۆشياریشیداوە، هاوڵاتییانى چەند وڵاتێکیش لە دۆخێكى مەترسيدارن، چونكە تەنانەت ناتوانن ئاوى خاوێن و سابوون بەدەستبهێنن و نەخۆشخانەكانيان قەرەوێڵەى كەمە و ئامێرى هەناسەدانيان نيە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا ٤٧١ هەزار و ٦٨٧ کەس لە جیهاندا توشی کۆرۆنا بوون و ٢١ هەزار و ٢٩٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ١١٤ هەزار و ٦٩٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.