سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوو فڕۆکەوان لە ترسی کۆرۆنا لە پەنجەرەوە هەڵدێن

فۆتۆ: 
2020-03-26

22781 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بوونی دوو توشبووی کۆرۆنا لە ناو فڕۆکەیەکدا، فڕۆکەوانەکان لە ترسی توشبوونیان لە پەنجەرەوە هەڵدێن.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان روویداوە و دوو فڕۆکەوان لە کاتی بیستنی دەنگۆی توشبوونی دوو سەرنشینی ناو فڕۆکەکە، یەکێکیان لە پەیژەی فڕۆکەکەدایە و ئەویتریان لە پەنجەرەی فڕۆکەکەوە دادەبەزێت، ئەمە لەکاتێکدا بەشێکی سەرنشینەکان و دەستەی فڕۆکەوانی لە ناو فڕۆکەکەدان.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان لەسەر پلیکانەکانی فڕۆکەکەی و ئەویتریان لە پەنجەرەکەوە لە فڕۆکەکە دەچێتە دەرەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی TMZ سەبارەت بەو بابەتە نوسیوویەتی، ئەو ڤیدیۆیە هەینی ڕابردوو تۆمارکراوە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی توشبوونی دوو سەرنشین بە کۆرۆنا تەنیا دەنگۆیەک بووە و ڕاست نەبووە.

لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای ئاسیا بۆ فڕۆکەوانی رایگەیاندووە، پشکنین بۆ هەموو سەرنشینەکان کراوە و هەموویان ئەنجامەکەیان نێگەتیڤ بووە.