سەردێڕ:

ئیسپانیا.. جێگرى سەرۆکى حکومەت توشى کۆرۆنا بووە

فۆتۆ: 
2020-03-26

2735 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى ئیسپانیا رایگەیاند، ئەنجامى پشکنینى جێگرى سەرۆکى حکومەت پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە تووشى کۆرۆنا بووە.

حکومەتى ئیسپانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، دوێنێ سێشەممە بۆ دڵنیابوون لە توشنەبوونى کارمین کالفۆ بە ڤایرۆسى کۆرۆنا پشکنینى بۆ کراوە و ئەمڕۆ ئەنجامى پشکنینەکەى دەرچووە و پۆزەتیڤ بووە، ئیسپانیا بەفەرمى توشبوونى کالفۆى جێگرى سەرۆکى حکومەتى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوەکرد، جێگرى سەرۆکى حکومەت لە ئێستادا چارەسەرى پزیشکى وەردەگرێت و تەندروستى جێگیرە.

لە بەیاننامەکەى حکومەتى ئیسپانیادا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، کارمین کالفۆ لەدایک بووى ١٩٥٧ و لە مانگى یونیۆى ٢٠١٨ وە پۆستى جێگرى سەرۆکى حکومەتى پێسپێردراوە.

بە پێى ئامارە فەرمییەکانى حکومەتى ئیسپانیا، تائێستا ٤٧هەزار و  ٦١١حاڵەتى توشبوون و ٣هەزار و ٤٤٥ گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٥هەزار و ٣٦٧ توشبووش چاکبوونەتەوە.