سەردێڕ:

هەولێر.. بڕیاری نوێ لەبارەی بانکەکان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەرکرا

فۆتۆ: 
2020-03-26

24670 جار خوێندراوەتەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بانکە ئەهلییەکانی هەولێر و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەمماندا دەتوانن کراوەبن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "بانکە ئەهلیەکانی هەولێر، لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە، لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو ١ی دوای نێوەڕۆ کراوەدەبن"، راشیگەیاندووە، "بە مەرجی ئەوەی هەر بانکێک لە پێنج کارمەند زیاتری لێنەبێت بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، بۆشیان هەیە تەنها یەک ئۆتۆمبێل بەپێی باجێکی تایبەتی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتوچۆکردنیان بەکاربهێنن".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "نووسینگەکانی ئاڵۆگۆڕکردنی دراو، ئەوانەی لەدەرەوەی شەقامی ٦٠ مەترین، بە هەمانشێوەی بانکە ئەهلییەکان، ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکو ٣ی دوای نیوەڕۆ کراوەدەبن".

باس لەوەشکراوە، "نووسینگەکانی دیکەی ناو بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەڵا، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەکانی دەرەوەی شەقامی ٦٠ مەتری کە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێکی دیکەی دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بە شێوەیەکی کاتی شوێنێک بۆخۆیان دابینبکەن و نووسینگەکانیان بکەنەوە".

باس لەوەشکراوە، "لەسەر تەواوی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس و ئاسایش و بازگەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە، ئەم بڕیارە جێبەجێبکەن".

هـ.ئـ