سەردێڕ:

زاخۆ.. دوو سەربازى تورکیا کوژران

فۆتۆ: 
2020-03-26

12172 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگرى تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ، لە هێرشێکدا لە ناوچەى هەفتەنینى سنورى زاخۆ، دوو سەربازیان کوژران و دووانى دیکەشیان بریندارن.

 وەزارەتى بەرگرى تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ ٢٥ى ئازارى ٢٠٢٠ بە گوللە هاوەن لە ناوچەى هەفتەنین هێرشکرایەسەر هێزێکى سەربازى سوپاکەیان و بەوهۆیەوە دوو سەربازیان کوژران و دووانی دیکەشیان برینداربوون.

راشیگەیاندووە، دواى کوژرانى سەربازەکانیان وەڵامى پێویستیی هێرشەکەیان داوەتەوە و چەند ئامانجێکیان لەو ناوچەیە پێکاوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەڕى نێوان سوپاى تورکیا و گەریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکە لە سنورەکانى باکور و باشورى کورستان بەردەوامن و ناوبەناو پێکدادان لە نێوانیاندا روودەدات.