سەردێڕ:

کاوە عەبدولقادر: نیوەی موچەی مانگانەم بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان تەرخاندەکەم

فۆتۆ: 
2020-03-25

4128 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بڕیاریدا لە ٥٠%ى موچەی مانگانەى بۆ ھاوڵاتییانی کەمدەرامەت خەرجبکات بە دابینکردنی خۆراک و پێداویستی رۆژانە تا ئەو بارودۆخە ناھەموارە تەواو دەبێت.

کاوە عەبدولقادر لە پەیجى خۆى لە فەیسبووک نوسیویەتى، "لێرەوە چاڵێنجی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرجەم پەرلەمانتاران دەکەم کە بە کارێکی لەو شێوەیە ھەڵبستن و نیوەی موچەکەیان تەرخانبکەن بۆ یارمەتیدانی خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت تا ئەو دۆخە خراپە تێدەپەڕێنین."

ئاماژەى بەوەشکردووە، "رەنگە خەڵکانێک بپرسن کە بە نیوەی موچەی ئێمە چی دەکرێت، بەڵام ئەگەر ھەریەکێک لە ئێمە یارمەتی چەند خێزانێک بدەین بێگومان باشترە لەوەی ھیچ نەکەین."

 پێشتریش ئەو پەرلەمانتارەى نەوەى نوێ رایگەیاندبوو، لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم چوار موچەی موچەخۆران قەرزارە بەبێ ھیچ ھۆکارێکی باوەڕپێکەر موچە دابەشناکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بە بیانوى قەدەغەى هاتوچۆوە، تا ئێستا حکومەتى هەرێم موچەى مانگى ١٢ى زۆربەى فەرمانبەرانى هەرێمى دابەشنەکردووە.

‌بەپەلە