سەردێڕ:

ئەم خواردنەوانە سیستمی بەرگریت بەهێزتر دەکەن

فۆتۆ: 
2020-03-25

21222 جار خوێندراوەتەوە

لەم کاتەدا کە نەخۆشی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە گرنگە بتوانیت بەڕێگەی سروشتیی سیستمی بەرگریی جەستەت بەهێزبکەیت، بۆ ئەمەش دەتوانن سوود لە چەند خواردنەوەیەکی سروشتیی وەربگرن کە چەندین سوودی گرنگییان بۆ تەندروستیی دەبێت.

ماڵپەڕی " sayidaty " ئاماژەی بە پێنج لە گرنگترین ئەو خواردنەوانە کردووە کە سیستمی بەرگریی بەهێزدەکەن دژ بە نەخۆشییەکان، لەوانەش:

شەربەتی زەردەچەوە:

زەردەچەوە ماددەی "کرکمین"ی تێدایە کە تایبەتمەندی دژە ئۆکسید و دژە هەوکردنی هەیە، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە.

شەربەتی لیمۆ:

ئەم شەربەیە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدەکان، کە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی ماددە ژەهرەکان لە جەستەدا، هەروەها بڕێکی زۆر ڤیتامین C تێدایە کە رۆڵی هەیە بۆ دروستکردنی خڕۆکە سپییەکانی خوێن کە ئەمەش گرنگە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی.

چا بە هەموو جۆرەکانییەوە:

خواردنەوەی چا سەوز یان رەش، یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکان، چونکە چا ماددەی فلافۆنویداتی تێدایە.

شەربەتی شاتوو:

شاتوو بە مەڵبەندی ماددەی فلانۆفیودات و  ڤیتامین C دادەندرێت کە هەردووکیان کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە دژ بە نەخۆشییەکان.

شەربەتی گیای مارجۆرام:

خواردنەوەی شەربەتی گیای مارجۆرام یارمەتیدەرە لە دەرکردنی ژەهرەماددەکان و گازات لە جەستەدا، هەروەها فشاری خوێن رێكدەخات و یارمەتیدەرە  بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە.