سەردێڕ:

بەریتانیا.. بەھۆی کۆرۆناوە پەرلەمان تا ٢١ی نیسان دادەخرێت

فۆتۆ: 
2020-03-25

2479 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، چاوەڕواندەکرێت پەرلەمانی بەریتانیا لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو رۆژی ٢١ی مانگی داهاتوو دابخرێت.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا بڕیار لەسەر داخستن و چۆڵکردنی پەرلەمان دەدەن و تاوەکو ٢١ی نیسانی داهاتوو کۆنابنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەریتانیا بە گومانی توشبوون بە کۆرۆنا، خۆیان کەرەنتینە کردووە و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە چیتر باڵەخانەی وێستمینستەر (باڵەخانەی پەرلەمان) شوێنێکی ئارام نییە بۆ کۆبوونەوە.

باسی لەوەشکردووە، کابینەکەی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش لەمەودوا لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەکانیان ئەنجامدەدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەریتانیاش وەکو زۆربەی وڵاتە ئەوروپییەکان گیرۆدەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و تا ئێستا زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە ٤٠٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانیشی تێدا تۆمارکراوە. هاوکات، تەنیا ١٣٥ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.



‌بەپەلە